له‌ باخی گشتی سلێمانی ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتییه‌ك كرا

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر كرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مرۆ 2019/5/21، له‌باخی گشتی شاری سلێمانی، گه‌نجێك ته‌قه‌ی‌ له‌كه‌سێكی دیكه‌ كردو برینداری كرد، دواتر تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ر، س، ع) له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 2000و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆلینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، دوای‌ روداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ برینداره‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ كرا.