دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی به‌عه‌ربكردن و ده‌ركردن و سووتاندنی زه‌وی و موڵك و ماڵی هاووڵاتیانی كوردی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد .
دوو لێژنه به نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانی كه‌ركووك و خانه‌قین و دوبز له نزیكه‌وه لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاگادار كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه، جوان رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: نوێنه‌رانی ئه‌و ناوچانه یادداشتنامه‌یه‌كیان راده‌ستی ئێمه كردووه كه تێیدا داوای ئاساییكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئیداره به‌زۆر سه‌پێندراوه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه پشتگیری له به‌عه‌ره‌بكردنی ئه‌و ناوچانه ده‌كات.
جوان رۆژبه‌یانی ئاشكراشی كرد: دوای به‌دواداچوونی ره‌وشه‌كه راپۆرتی گشتی خۆمان بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ره‌وشه‌ی كه جووتیاران به‌هۆی هاتنی عه‌ره‌به هاورده‌كان تێی كه‌وتوون، یه‌كێتی جووتیارانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌و باره‌وه یاسین قادر سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان رایگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا جووتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم تووشی زوڵمێكی زۆر بوونه‌ته‌وه و ئێمه له خه‌مخۆری و په‌رۆشی خۆمان هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌ده‌ین.
وتیشی، پێویسته حكوومه‌تی عێراق رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كان بگرێته‌به‌ر و ئه‌و جووتیارانه‌ش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.