تڕه‌مپ: هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌م ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی بگات

ئێران خوازیاری شه‌ڕه‌ ئەوه‌ش ده‌بێته‌ کۆتایی یەکجاری ئێران

دۆناڵد تڕه‌مپ له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند: هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌م ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی بگات .

سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكسی نیوزدا ڕایگه‌یاند: ئێران خوازیاری شه‌ڕه‌ ئەوه‌ش ده‌بێته‌ کۆتایی یەکجاری ئێران و ھەرگیز جارێکی دیکە ھەڕەشە لە ئەمەریکا نەکەن .

هه‌روه‌ها تڕه‌مپ ده‌شڵێت ئێران له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروستكردووه‌ ئێمه‌ش ڕێگه‌ به‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ئێران ناده‌ین و به‌ڵێنیشیدا ڕێگری له‌ ده‌ست گه‌یشتن به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی بگات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ گوتبووشی: نایانەوێ جەنگ لەگەڵ ئێران بكەن، بەڵام رێگەش نادەن ئێران ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا بە دەستگەیشتنی بە چەكی ئەتۆمی .

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیدا له‌ میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری پێكدادان و دروستكردنی به‌ربه‌رست بۆ كه‌شتیه‌ بازرگانییه‌كان و كه‌شتیه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ تره‌مپ گوتی: ئێمه‌ خۆمان له‌ ڕوودانی جه‌نگ و پێكدادان به‌ دوور ده‌گرین له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ست به‌هه‌ر جموجۆڵێك بكات كه‌ ببێته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا زۆر به‌ توندی وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ . 

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌شڵێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌مانای كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی ئێران دێت ، ئێمه‌ زۆر هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانمانی دا له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ساڵانی رابردوو به‌ڵام ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و ویسته‌ی ئێمه‌ نه‌بوو .