Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:25

وەزارەتی بەرگری سعودیە: دوو مووشه‌ک ئاراسته‌ی شاری مه‌ککه‌ ده‌کرێت

هەردوو مووشەكەكە تێكشكێندراون
کوردستان TV
100%


میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەو وڵاتە، دوو مووشەكی بالیستی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، تێكشكاندووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هێزە حوسیەكانی یەمەن دوو موشەكی بالیستیان ئاراستەی وڵاتی سعودیە و بەرەو هەردوو شاری شاری مەككەی پیرۆز و جەدە كرد یەكێكیان لەشاری تایف تەقیندرایەوەو ئەوی ترین لەشاری جەدە تەقێندرایەوە.

وەزارەتی بەرگری سعودیە ئاشكرای كردووە، هێزە دژە ئاسمانییەكانی عەرەبستانی سعودیە لە شاری تائیف بەرەوڕووی مووشەكی بالیستیكی حوسییەكانی یەمەن بوونەوە كە بەرەو شارەكانی مەككەی پیرۆز و جەدە ئاڕاستەكرابوون و هەردوو مووشەكەكە تێكشكێندراون .

ئەمەیەكەم جار نییە حوسیەكان موشەك ئاراستەی شاری مەككەی پیرۆز دەكەن، بەڵكو لە تەموزی ساڵی (2017) چەند موشەكێكیان ئاراستەی شاری مەككە كرد و هەوڵیاندا وەرزی حەج هەڵوەشێنەوە.

و: سامان زاهیر

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.