لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، وەزاەتی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی کۆمەڵگەی سنوری نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەسپ لە وڵاتی تورکیاوە بۆ هەرێم راگه‌یاند
كۆمه‌ڵگای سنوری نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل رایدهگهێنێت ، كە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاورده‌ى ئه‌سپی توركی بۆ ناو هەرێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرد
كۆمه‌ڵگاكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (رۆژئاواى نیل) له توركیا و سەرهەڵدانی مه‌ترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، بڕیار دراوه رێگا نه‌درێ ئه‌سپی توركی به هه‌موو جۆرهكانیەوە بێته هه‌رێمی كوردستان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.