دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بڕێك گۆشتی بێمۆر، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی سلێمانی هۆشیاری توند ده‌داته گۆشفرۆشه‌كان و ده‌ڵێت: شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكانی گۆشتفرۆش و ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتی ئاژه‌ڵ و مریشكی سه‌ربڕاو و مریشكی به‌ستوو به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن ده‌كات و له‌سه‌رپێچیه‌كان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه یاخود به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌یانه‌وه سزایان ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووه‌وه پشكنین بۆ گۆشتی دوكانێكی گۆشتفرۆشی كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی و كوشتارگه‌وه پشكنینی بۆ نه‌كراوه و پاش سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كه مۆری نه‌كردوه كه دوده‌ست و دوڕانه و له یه‌كێك له دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشیدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری، ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تیان بۆكاری گۆشتفرۆشی وه‌رگرتووه پێویسته پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی بن، یه‌كێكیش له‌و مه‌رجانه نه‌بونی گۆشتی بێمۆره، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت داده‌خرێت و مۆڵه‌تی كاركردنه‌كه‌شی لێوه‌ر ده‌گیرێته‌وه.
هه‌روه‌ها، ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ی گۆشتی به‌ستوو خاوده‌كه‌نه‌وه و به‌نرخی گۆشتی خۆماڵی و فرێش به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی هه‌بوونی گۆشتی بێمۆر له گۆشتفرۆشه‌كاندا یان هه‌رسه‌رپێچییه‌كی تر، له‌ڕێی ژماره (07708677777) یاخود تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی)ه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.