بڕیاری قەدەغەكردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراو ده‌چێته‌ بواری جێبەجێكردنه‌وه‌

به‌بڕیاری وه‌زاره‌تى ناوخۆ


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران  رایده‌گه‌ێنێت ، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککراو، ژێرئاوکەوتوو) كە پێشتر لەلاچەن وەزارەتی ناوخۆ دەرچووە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایده‌گه‌ێنێت ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرهێنەرانی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین، کە ئاماژە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی سەرچاوەمرۆییەکان، ژمارە(1250) لە رێکەوتی (2019/2/5)،وە بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ/ بەڕێوەبەرایەتی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان، ژمارە (8282) لە رێکەوتی (2019/5/13) بڕیاردرا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان بڕیاردرا بە قەدەغەکردن و هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی (لێدراو، چاککراو، ژێرئاوکەوتوو) کە هاوردە دەکرێن بۆ ناوەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیەکان و بازگەکانی نێو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. 

كۆمه‌ڵگاكه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەم فەرمانە لە رێکەوتی(2019/7/1) کاری پێدەکرێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز