سەرکردەی رەوتی سەدر لە عێراق، موقتەدا سەدر رایگەیاند، ئەگەر وڵاتەکەی هەڵوێستێکی جددی نەبێت بەرامبەر ئەگەری جەنگی ئەمریکا و ئێران، ئەوا ئەو جەنگەی لە نێوان هەردوو وڵات هەڵدەگیرسێت، کۆتایی بەعێراق دەهێنێت.
موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، "من لەگەڵ هاندانی جەنگی ئێران و ئەمریکادا نیم. لایەنگری ئەوەش نیم کە عێراق لەم شەڕەوە تێوەبگلێندرێت. ئەگەر وەک عێراق هەڵوێستێکی یەکگرتوویی جددی نیشان نەدەین، ئەوان ئەو جەنگەی ئەمریکا و ئێران کۆتایی بەعێڕاق دەهێنێت.
سەرکردەی رەوتی سەدر لە عێراق لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا دەڵێت، "نە عێڕاق و نە خەڵکەکەشی بەرگەی جەنگێکی تر ناگرن، ئێمە پێویستمان بە ئاشتی و ئاوەداندکردنەوە هەیە، هەرکەسێک هەوڵ بدات عێراق تێوەبگلێنێت لەم جەنگەوە و بیکاتە مەیدانی جەنگ، ئەوا دەبێت بە دوژمنی خەڵکی عێراق.
سهرچاوه - AA
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.