ئه‌ردۆغان: پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ پرسی S-400 جێگه‌ی باس نییه‌

زوو یان دره‌نگ فڕۆكه‌ی F-35 وه‌رده‌گرین

سه‌ركۆماری توركیا رایده‌گه‌ێنێت، زوو یان دره‌نگ، فڕۆكه‌ی F-35 وه‌رده‌گرین، ئینشائه‌ڵڵا S-400 یش ده‌ھێنینه‌ وڵاته‌كه‌مان.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ، سه‌ركۆماری توركیا، له‌ ھۆڵی مۆیده‌ی كۆشكی دۆڵمه‌باخچه‌ له‌ شاری ئیستانبوڵ له‌ خوانی به‌ربانگ له‌گه‌ڵ گه‌نجان كۆبووه‌وه‌و گوتی: له‌ ئێستادا ئێمه‌ له‌ رووی سوو وه‌رگرتنه‌وه‌ باش نین به‌ڵام رێژه‌ی ھه‌ڵئاوسان ھێواش ھێواش ده‌ستی به‌ دابه‌زین كردووه‌.

ئه‌ردۆغان گوتیشی: گه‌وره‌ترین دادوه‌ر گه‌له‌، گه‌ل چی بڵێت راستییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌ كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی S-400 كرد و گوتی: پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ پرسیS-400 ھه‌رگیز جێگه‌ی باس نییه‌. ئه‌مه‌ كاره‌ كۆتاییھاتووه‌.

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌مباره‌یه‌وه‌ زیاتر گوتیشی: پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ پرسی S-400 ھه‌رگیز جێگه‌ی باس نییه‌. ئه‌مه‌ كۆتایی هاتووه‌.