سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناوی كاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاند

ناوی پێنج كاندیدی ئاشكرا كرد

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان كاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاند. 

ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی پێنج كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد و تیایدا هاتووه‌: 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان، به‌یان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان به‌پیی بڕگه‌ سیی مادده‌ی چوار له‌ یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور ژماره‌ یه‌كی ساڵی 2019، ناوی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه‌ مه‌رجی یاساییان تێدایه‌ و خۆیان پاڵاوتووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق، ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 

یه‌كه‌م: نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی
دووه‌م: ئومێد عەبدولسەلام قادر
سێیه‌م: محەمەد حەمەساڵح عومه‌ر
چواره‌م: ڕێبوار عەزیز مستەفا
پێنجه‌م: هیوا عەبدوڵڵا خدر.