سبه‌ى و رۆژانى دواتر مووچه‌ى ئه‌م شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت

مووچه‌ى مانگی 2

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ،  سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 20 ى 5 ى 2019 ،  مووچه‌ى مانگی 2 ى ساڵی 2019  هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى بازرگانى ، رۆشنبیری و لاوان ، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت 


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى هه‌ر 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ، هه‌رێم ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، په‌رله‌مان دابه‌شده‌كرێت 

وتیشى  بۆ رۆژانى سێشه‌ممه‌ وچوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌  21 ، 22 ، 23 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ و شارستانى دابه‌شده‌كرێت 


له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 2 ی ئه‌مساڵه‌كه‌ دێت 

 

شوان عه‌زیز