سەركردەیەكی داعش لەموسڵ دەستگیركرا

كەتیبەكانی داعش بووە تایبەت بە ئاراستەكردنی گولـلە هاوەن

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ یەكشەمە لە بەیانامەیەكدا دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی لە موسڵ ڕاگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە كە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، ھێزێكی فەوجی سوات سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، لە میانی هەڵمەتێكدا لە بەشی چەپی شاری مووسڵ، گەورە بەرپرسێكی داعش، بەناوی جیهاد ئەنساری دەستگیركردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو دەستگیركراوە ئەمیری كەتیبەكانی داعش بووە تایبەت بە ئاراستەكردنی گولـلە هاوەن لە ناوچەی دەشتی نەینەوا.

ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی 2017 لەلایەن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بە هاوكاری وڵاتانی هاوپەیمان عێراق توانی سەربكەوێت بەسەر داعشدا، بەڵام بەمدوایانە چالاكیەكانی ئەو گروپە تیرۆرستیە لە هەندێك پارێزگای عێراق دەستیپێكردوەتەوە و بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر دانیشتوانی پارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەددین

پ: سامان زاهیر