ڤیدیۆ ... ریال بێتس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆماركرد

له‌لالیگادا


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ڕی 38 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا و دوا گه‌ڕ له‌یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌ ، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 ى 5 ى 2019 ،  ریال بێتس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ریال مه‌دریدا تۆمار كرد 

ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌دوا یاری له‌م وه‌رزه‌ى خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر ریال بێتس دووچاری شكست هات به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر 


گۆله‌كانى بێتس له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانات  لۆرێن مۆرۆن و خیسێ ڕۆدریگێز لە خولەکەکانى  61  و  75 دا تۆماركران 

 ڕیاڵ مەدری بە کۆکردنەوەى 68  خاڵ لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە، ڕیاڵ بیتیسیش بە 50 خاڵ پلەى دەیەمى گرتووە.