كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ڤیكتۆریا ئازارینكای بیلاڕوسی تۆماركرد

له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵیا

 له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵیاو له‌ ململانێكانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی ئاستی خانمان كچه‌ یاریزانی چیكی كارۆلینا پلیسكۆڤای پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش حه‌وت، شه‌ش دوو، شه‌ش دوو له‌ ڤیكتۆریا ئازارینكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی په‌نجاویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی

 له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا جوانا كۆنتای بریتانی و پۆلێنكراوی چلودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ماركیتا ڤۆندرۆسۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی چلوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش سێ، سێ شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو، له‌ قۆناغی پێش كۆتایشدا كۆنتا ڕووبه‌ڕووی كیكی بێرتێنسی هۆڵه‌ندی ده‌بێته‌وه‌