ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییەکان هۆشداری ده‌دات

ئاسمانی كەنداوی عەرەبی و عومان ده‌گرێته‌وه‌

ئەمریكا ھۆشداری دەداتە  ھێڵە ئاسمانییە بازرگانییەكانی وڵاتەكەی لەكاتی فڕینی فرۆكەكانیان لە ئاسمانی كەنداوی عەرەبی و عومان .

به‌هۆی گرژییه‌ سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی  ئه‌مریكا هۆشداری دا له‌ مه‌ترسی ئه‌منی به‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیانه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان به‌ سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و كه‌نداوی عومماندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئیدارەی فڕۆكەوانی فیدراڵی ئەمریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه‌، زیادبوونی ئاڵۆزییە سیاسی و چالاكییە سەربازییەكان  لەناوچەكەدا مەترسی بۆ كاركردنی فڕۆكەوانە مەدەنیەكان دروستدەكات و رەنگە ببیتە ھۆی مامەڵەی خراپ لەگەڵ فرۆكە ئەمریكیەكان.

فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له‌ هۆشدارییه‌كه‌یدا كه‌ له‌ رێگای باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كوێت و ئیمارات بڵاوی كردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌،‌ به‌هۆی گرژییه‌ سیاسییه‌كان و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌و گه‌شته‌ ئاسمانیانه‌ی به‌سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و عومماندا ئه‌نجام ده‌درێن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی "پێناسه‌كردنی هه‌ڵه‌" ده‌بنه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەكردوە پێویستە فڕۆكە بازرگانیە ئەمریكیەكان كە بەسەر كەنداوی عەرەبی و كەنداوی عومان دەفڕن لەبارەی ئەو جموجۆڵە سەربازی و ئاڵۆزییە سیاسیەكان ئاگاداربن.

ئەمەش لەكاتێكدایە 30 ساڵ لەمەوبەر ئەمەریكا "بەهەڵە" فڕۆكەیەكی گەشتیاریی ئێرانی كردە ئامانج و تێیدا 290 لە سەرنشینی فڕۆكەكە گیانی لەدەستدا و دواتر راگەیەنرا كە وەكو فڕۆكەیەكی جەنگی بینراوە.

رۆژ بەرۆژ ئاڵۆزی و گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران روو لەزیادبوون دەكەن دوای ئەوەی ئەمەریكا بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی و هەر هێرشێكی ئێرانی، كەشتی و كەشتیگەلی جەنگی رەوانەی ناوچەكەكرد.

پ: سامان زاهیر