باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 18 ى 5  ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى یه‌كه‌شممه‌ى راگه‌یاند 


كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت ، له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا ئه‌گه‌ری نمه‌ باران و بروسكه‌ى كه‌م هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان 


كه‌شناسی هه‌رێم بۆ سبه‌ى یه‌كه‌شممه‌ش رایده‌گه‌ێنێت ، كه‌ ئاسامان له‌پارێزگاكانى هه‌رێم له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌ باران له‌كات و شوێنى جیاجیا

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز