سیسكا مۆسكۆی ڕووسی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ریال مه‌دریدی ئیسپانی تۆماركرد

له‌خولی باسكه‌ى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا

له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی خولی باسكه‌ی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی سێسكا مۆسكۆی روسی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و خاوه‌ن پارسالی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی 

یانه‌ی ریال مه‌درید بالاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریه‌كه‌ سه‌پاند بوو له‌ هه‌ر 3 ماوه‌ی یه‌كه‌مدا و به‌ جیاوازی 8 خال له‌پێش تیپه‌ رووسیه‌كه‌ بوو ، به‌لام له‌ ماوه‌ی چواره‌م و كۆتایی سێسكا30 خاڵی تۆمار كردو ریال مه‌دریدیش ته‌نها 17 خالی تۆمار كرد بۆیه‌ ئه‌نجامی كۆتایی یاری‌95 خال به‌رامبه‌ر به‌ 90 خال بوو له‌ سوودی سێسكا مۆسكۆ

ناندۆ دی كۆلۆ و سێرجیۆ رۆدریگز هه‌ریه‌كه‌و 23 خالیان تۆمار كرد،شایه‌نی باسه‌ به‌یانی یه‌ك شه‌ممه‌ یاری كۆتایی له‌ نێوان تیپی ئه‌نادۆلۆی توركی و سێسكا مۆسكۆی رووسی ئه‌نجام ده‌درێت.