تابلۆی "شارا" به‌ نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا

مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1890

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆڵو، خانه‌ی مه‌زادی سوسبی له‌ نیویۆرك یه‌كێك له‌ تابلۆكانی نیگاركێشی فه‌ڕه‌نسی، كلاود مۆنیت كه‌ به‌ بۆیه‌ی رۆن دروستكراوه‌ و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1890 خسته‌ زیادكردنی ئاشكراوه‌ و به‌ 110 ملیۆن و 700هه‌زار دۆلار فرۆشرا و ریكۆردی شكاند.

له‌ كاتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌های سه‌روو 100 ملیۆن دۆلار بدرێت به‌ وێنه‌یه‌كی قوتابخانه‌ی چاپگه‌ری، هاوكات ناسنامه‌ی ئه‌و كڕیاره‌‌ ئاشكرا نه‌كرا كه‌ كێبڕكێی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی دیكه‌ كردووه‌ له‌ مه‌زاده‌كه‌دا.

به‌شێكی زۆری 25 به‌رهه‌می زنجیره‌ی ”شارا" كه‌ كلاود مۆنیت له‌و تابلۆیه‌یدا وێنه‌ی ژیانی گونده‌واری نزیك خانووه‌كه‌ی كێشاوه‌ له‌ ناوچه‌ی نۆرماندیه‌ له‌ پێشانگا هونه‌رییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان نمایش ده‌كرێت.

پێشتر كلاود مۆنیت تابلۆی Nympheas en fleur (ئه‌و گوڵه‌ نیلۆڤه‌رانه‌ی گوڵ ده‌كه‌ن)ی به‌ به‌رزترین نرخ فرۆشت. تابلۆكه‌ له‌ ئایاری 2018دا، به‌ به‌های 84 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.

 سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران