له‌ساڵی 2024 یه‌كه‌مین ئافره‌ت ده‌چێته‌ نێو مانگ

نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌كچان بۆ كاركردن له‌بواری گه‌ردوونناسی

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن-ی بریتانی له‌ساڵی 2024 یه‌كه‌مین ئافره‌ت ده‌چێته‌ نێو مانگ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جیم بردنشتاین، به‌رێوه‌به‌ری ناسا هیواداره‌ كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ مێژووییه‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌كچان بۆ كاركردن له‌بواری گه‌ردوونناسی پێبگه‌ێنێ.

گوتیشی: پێویسته‌ له‌سه‌رمان فێرببین كه‌چۆن ده‌ژین و كار بۆ جیهانێكی دیكه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بكه‌ین.

هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆمدا، ئێمه‌ ناسا به‌ره‌و گه‌وره‌یی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر مانگ،دواتریش مه‌ریخ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار