له‌ سنووری ئامێدی بۆمبێك به‌ 3 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی توركیا ته‌قییه‌وه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤی:


 په‌روه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌دهۆك ڕایگه‌یاند ،  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16 ى 5 ى 2019 ، بۆمبێك به‌كاروانێكى  3 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازانی توركیا  له‌ده‌ڤه‌ری ئامێدی ته‌قیه‌وه‌ 

 شایه‌د حاڵه‌ك كه‌نزیك بووه‌ له‌شوێنى ڕووداوه‌كه‌  به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى  3 ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌گه‌لی بێتكاركی  له‌ سه‌رسه‌نگ بۆمبێك پێیان ته‌قیه‌وه‌ 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا  5 سه‌ربازی تورك برینداربوون 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز