له‌سنوری كه‌ركوك داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤى


هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌  چه‌كدارانى داعش له‌گوندی  ئه‌لسوس له‌شاره‌دێی ریاز هێرشیان كردووه‌ته‌  سه‌ر هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق له‌وناوچه‌دا


سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌په‌یامنێری  كوردستان تیڤى راگه‌یاندووه‌ ، كه‌له‌و هێرشه‌ى چه‌كدارانى داعش ئه‌نجامیان داوه‌ له‌و ناوچه‌دا   2 پۆلیسی  فیدڕاڵی عێراق كوژراون 


له‌دوای ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر داگیركردنى كه‌ركوك و سنوره‌كه‌ له‌لایه‌ن  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى  عێراقیه‌وه‌ جموجۆڵ و كاروچاڵاكی چه‌كدارانى داعش له‌سنوره‌ زیادی كردووه‌ ، ڕۆژانه‌ هێرش و په‌لامار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانى عێراقی كه‌ڕووداوه‌كانیش قوربانى گیانى  لێده‌كه‌وێته‌وه‌ 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز