ئۆتۆمێلێک منداڵێک دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات

ته‌مه‌نی 2 ساڵە


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 16 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان گیان له‌ده‌ستدانى منداڵێك به‌ڕووداوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ڕاگه‌یاندرا 

مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر  عه‌لی جه‌مال  قدوور ڕایده‌گه‌ێنێت ،  لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئاڵتیما منداڵێکی 2 ساڵان بەناوی ( دێرین عه‌بدولره‌حمان مستەفا ) دەشێلێت

ده‌شڵێت  پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا 

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، ته‌رمی منداڵه‌كه‌ ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو شۆفێرەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکرا


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز