هۆكاری راگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ئاشكرا كرا

رێگری زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌ ئێران بن

سه‌رۆكی ئینستـتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی– كوردی هۆكاره‌كانی فه‌رمانی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ حكومیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و راگرتنی ڤیزای ئه‌و وڵاته‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ئاشكرا كرد.

كارۆخ خوشناو، سه‌رۆكی ئینستـتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی– كوردی به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك لایه‌ن له‌وانه‌یه‌ له‌م ماوه‌یه‌ پێشكه‌شی ڤیزا بكه‌ن و بیانه‌وێ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن ، راگرتنی ڤیزاش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ دڵنیابوون و رێگری زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌ ئێران بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌نه‌ خاكی ئه‌مه‌ریكا .

سه‌رۆكی ئینستـتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی– كوردی  گوتیشی: ترس له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێگای فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانه‌وه‌ ئێران بیه‌وێت هه‌ندیك گورز بوه‌شێنێت بۆ هه‌ندێك شوێن كه‌ هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه‌، به‌ تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی عێراق كه‌ باڵیۆزخانه‌ و كونسوڵخانه‌ی لێ هه‌یه‌ یان هه‌ندێك بنكه‌ هه‌تا بنكه‌ی سه‌ربازیش.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار