پێشبینی جه‌نگێكی خوێناوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كرێت

رۆژنامه‌ی "ناشیونال ئنترست"ی ئه‌مریكی راپۆرتێكى بلاوكرده‌وه‌

ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ رۆژنامه‌ی "ناشیونال ئنترست"ی ئه‌مریكی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كات كه‌ جه‌نگێكی خوێناوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست روو بدات، به‌شێوه‌یه‌ك ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری شاره‌زایانه‌وه‌ بلاوى كردووته‌وه‌، كه‌ له‌ ئیستادا ئێران خاوه‌نی مووشه‌كی جۆراو جۆرو پێشكه‌وتووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ لیبیا و كۆریای باكور هاوكاریان كردوه‌ له‌ پێشخستنی چه‌كه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ئێستادا ده‌توانێت ئیسرائیل و شوێنه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ بكاته‌ ئامانج.

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، كه‌ ئێران چه‌ندین رێگای گرنگی له‌به‌رده‌سته‌ ، كه‌ به‌شێكیان نهێنین و ده‌توانێت پشتی پێبه‌ستێت له‌و جه‌نگه‌ی پێشبینیكراوه‌ رووبه‌رووی ببێته‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكادا.