رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی: تڕه‌مپ ئاماده‌یه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران هێز ره‌وانه‌ی كه‌نداو بكات

به‌ دووری نه‌زانیوه‌ كه‌ په‌نا بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ ببه‌ن

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لیگرافی بریتانی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆسییه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران هێز ره‌وانه‌ی كه‌نداو بكات.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: تڕه‌مپ ره‌وانه‌كردنی 120 هه‌زار سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ درۆخستۆته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ دووریشی نه‌زانیوه‌ كه‌ په‌نا بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ ببه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بێ .

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت ئه‌مریكا 120 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا تڕه‌مپ هه‌واڵه‌كه‌ به‌هه‌واڵێكی ساخته‌ ناوده‌بات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار