تڕه‌مپ: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌ین

هێشتا پلانی له‌م شێوه‌یه‌مان دانه‌ناوه‌

دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی نویۆرك تایمزی دایه‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ ره‌وانه‌كردنی 125 هه‌زار سه‌رباز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات.

تره‌مپ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا ده‌بێت شتێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكه‌م، ئێمه‌ هێشتا پلانی له‌مشێوه‌یه‌مان دانه‌ناوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هه‌واڵێكی ساخته‌یه‌ و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هێز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، له‌و ژماره‌یه‌  زۆر زیاتر ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین.

دوێنێ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و گه‌وره‌ راوێژكارانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پلانی سه‌ربازی خۆی خستۆته‌ روو و داوای كردووه‌ 125 هه‌زار سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / cnn