ئه‌ردۆغان و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌

دۆخى ئه‌منى و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە ڕێورەسمێكی فەرمیدا لە كۆشكی كۆماری له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێشوازی لە عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ك چۆنێتی پێشخستنی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ تایبه‌ت له‌ بواری بازرگانی و وزه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.

چاوەڕوان دەکرێت له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا هه‌ردوولا ئالوگۆڕی بیروڕا بكه‌ن له‌باره‌ی ته‌وه‌ره‌ هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ توركیا و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.