ئاوی بامییه‌ و چاره‌سه‌رێكی سیحری بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشیی شه‌كره‌

رێژه‌ی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین به‌ ته‌واوی به‌رز بكاته‌وه‌

پزیشكان و پسپۆڕان سه‌رجه‌م تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ رێگه‌ی خواردنی ئاوی بامیه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ته‌واوی به‌سه‌ر نه‌خۆشیی شه‌كره‌ زاڵ بن و رێگریش له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كات.

پزیشكی راوێژكار و پسپۆڕ عیماد عه‌بدولعه‌لیم له‌ میسر ئاشكرای كرد"خواردنه‌وه‌ی ئاوی بامیه‌ له‌لایه‌ن تووش بووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌ و تیمێكی پزیشكی تاقی كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌توانێ به‌ ته‌واوی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ له‌ناو ببات و رێژه‌ی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین به‌ ته‌واوی به‌رز بكاته‌وه‌."

نه‌خۆشیی شه‌كره‌ بریتییه‌ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له‌لایه‌ن په‌نكریاسی مرۆڤه‌وه‌، كه‌ له‌ رێی ئه‌و هۆرمۆنه‌ ده‌تواندرێ شه‌كری نێو جه‌سته‌ بتوێندرێته‌وه‌ و بگۆڕێت بۆ وزه‌، كاتێك جه‌سته‌ی مرۆڤ هۆرمۆنی ئه‌نسۆلینی كه‌م بوو و توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و هۆڕمۆنه‌ی له‌ كه‌میدا، ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا و ئه‌مه‌ش مرۆڤ تووشی كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی ده‌كات.

ئه‌و پزیشكانه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كاندا كردوویانه‌، بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه‌ كه‌ " ئاوی بامیه‌ به‌هێزترین رێگه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و ده‌ردانی زیاتری هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین و سه‌ره‌نجام به‌ زۆربوونی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین، رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ له‌ مه‌ترسییه‌كان رزگاریان ده‌بێت".

چۆنییه‌تی ئاماده‌كردنی ئاوی بامیه‌

- 3 دانه‌ بامیه‌ قه‌باره‌ ناوه‌ند بهێنن، سه‌ره‌وه‌ی بامیه‌كان ببڕن و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌تی بكه‌ن، بامیه‌كان بخه‌نه‌ نێو ده‌فرێكی گه‌وره‌ ئاو و له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی ئاسایی دایبنێن بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر لێی بگه‌ڕێن له‌و پله‌ گه‌رمییه‌ ئاساییه‌ بمێنێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ بامیه‌كه‌ له‌ ئاو ده‌ربهێنن و له‌ هه‌ر 24 سه‌عاتێكدا دوو كووپ له‌ ئاوه‌كه‌ی بخۆنه‌وه‌.

دوای دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌، پكشنین بۆ ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێنتان بكه‌ن و بۆتان ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێنتان به‌رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كه‌می كردووه‌.

د. عیماد ده‌ڵێ " له‌ بامیه‌ گیراوه‌یه‌كی شل له‌ نێویدا هه‌یه‌ و یارمه‌تیده‌رێكی زۆر به‌هێزه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین، بۆیه‌ ئه‌مه‌مان له‌سه‌ر چه‌ند تووشبوویه‌كی نه‌خۆشی شه‌كره‌ تاقی كردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رمان لێی به‌ده‌ست هێناوه‌، واباشتره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كارانه‌ی كه‌ باسكران، ده‌بێ پارێزیش له‌گه‌ڵ بكه‌ن".

 سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

داڕشتنه‌وه‌ی / كامران