عێراق سزادرا

له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاوه‌

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا ژمارەیەک سزا بەسەر هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زەورا دەسەپێنێ
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا ژمارەیەک سزای بەسەر یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و یانەی زەورا سەپاند ، ئەحمەد ئیبراهیم بە ٥٠٠٠ دۆلار سزا دەدات، بە هۆی کاردانەوەی دژ بە ناوبژیوانی یاریی عێراق و قەتەر لە جامی ئاسیا بە پێشێلکردنی بڕیاری ١٢ لە یاسای یەکێتییەکە بە دەستدرێژیی بۆ ناوبژیوان لە کاتی یارییەکە..

 هەروەها سزادانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە ٣٠٠٠ دۆلار بە هۆی چوونە ژوورەوەی کەسانی رێگەپێنەدراو بۆ شوێنی خۆگۆڕینیی یاریزانان لە یاریی عێراق و تورکمانستان کە لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپی لە تەهران بەڕێوە چوو. سزادانی یانەی زەورا بە ١٠٠٠ دۆلار، بە تەوقەنەکردنی یاریزانانی زەورا لەگەڵ یانەی مێوان نەسڕی سعوودی لە خوڵی پاڵەوانانی ئاسیا کە لە کەربەلا بەڕێوە چوو.

سامان بريفكانى