فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران به‌ ئاسمانی كه‌نداو ده‌سووڕێنه‌وه‌

له‌ جۆری (F-15) و(F-35)

عه‌قید بێڵ ئۆربان، ووته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ،وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئێران و  پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌ناوچه‌كه‌ ، چه‌ند جارێك به‌ئاسمانی كه‌نداو سووڕاونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئامانج له‌بوونی فڕۆكه‌كانمان له‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران و سه‌لماندنی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌و پارێزگاریكردنه‌ له‌ناوچه‌كه‌.

ووته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا روونیشكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌سووڕینه‌وه‌ له‌ جۆری (F-15) و(F-35) ن ، كه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك