كه‌شناسی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاتنى شه‌پۆڵێكى گه‌رما ده‌دات

پله‌كانى گه‌رما تا ڕۆژى هه‌ینى به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت


به‌شى راگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌  ، ڕایده‌گه‌یه‌نن ، بە پێی پێشبینییەكانما پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی ئاسایی روو لە بەرزبوونەوە دەكەن نەوەك لەسەر شێوەی شەپۆلی گەرمای پلە بەرز و تا رۆژی (هەینی – 2019.5.17) بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ (هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە) لە نێوان 36 تا 37 دەبێ و لە (كەركووك) یش دەگاتە سنووری 39 پلەی سیلیزی و پاشان روو لە نزمبوونەوە دەكاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو بەرزبوونەوەیەی كە لەو چەند رۆژەی داهاتوو زیاتر هەستی پێدەكرێت لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی (عێراق) دەبێت، كە بێگومان لە رووی شوێنكەوتەی جوگرافی و تۆپۆگرافییەوە، هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری (عێراق)، ئەمەش كاریگەریی خۆی هەیە لەسەر دابەشبوونی پلەكانی گەرما


له‌كۆتادا به‌شى راگه‌یاندن له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان  داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات كەوا وردتر مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەكانی هەواڵ بكەن


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز