تۆڕی كاره‌بایی 7 گوندی سنووری سیده‌كان پچڕا

به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا


سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌، فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی تورکیا گوندی کۆلیتیان لەدەڤەری سیدەکان بۆردومان کرد بۆردومانەکە لە نێو ئاوایی گوندەکە بووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند بەهۆی بۆردومانەکە ڕێگایی سەرەکی گەلی لێتان کە ژمارەیەک گوندی ناوچەکەی لەسه‌رە  پچڕاوە.

گوتیشی هاوکات تۆڕی کارەبایی 7 حەوت گوندی ئەو سنورەش بچراوە، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بە خەڵکی گوندەکە نەگەیاندوە، بەڵام ترس و دڵە ڕاوکێەکی زۆر لە هاووڵاتیانی سنورەکە دروستكردووه‌.

بەپێ زانیاریەکانی لەچەند سەرچاوەیەک  فڕۆکەکان ئۆتۆمبێلیکی چەکدارانی پەکەکە یان کردوتە ئامانج و ژمارەیەک چەکداری پەکەکە کوژراون بریندار بوونە.

پ: مه‌هدی داوه‌د