بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2019- 2020 ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كرێت

له‌ئاگاداریيه‌كى په‌روه‌رده‌دا


له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ی سلێمانى ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ى ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات 


له‌ئاگادارییه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌  هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌كان و باخچه‌كانی‌ منداڵان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌  بڕیار له‌سه‌ر یه‌كپۆشی‌ و جۆری‌ ره‌نگ و شێوازی‌ جلوبه‌رگی‌ قوتابیان نه‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ یه‌كپۆشی‌  قوتابیانى هه‌موو هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌كده‌خرێت.


په‌روه‌رده‌ى سلێمانى  داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌ و باخچه‌كانی‌ منداڵان ده‌كات كار له‌سه‌ر گرتنی‌ پاس بۆ قوتابیان نه‌كه‌ن تاكو له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ رێنمایی‌ بۆ ده‌رده‌چێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز