ئومێد خۆشناو بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا: له‌نێوان 20 بۆ 25ی ئه‌م مانگه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت

دوای ته‌واو بوونی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: دوای سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ئێمه‌ وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه‌ كاندیدی خۆمان بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی"زه‌رد" پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كاتی متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ته‌واو بوونی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێم وایه‌ له‌نێوان 20-بۆ 25 /5 سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت.

ده‌شڵێت: دوای سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ئێمه‌ وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه‌ كاندیدی خۆمان بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆدا پێی ده‌وترێت پڕۆسه‌ی(ناوزه‌د) كردن، دواتر ناوه‌كه‌ ده‌درێته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌فه‌رمی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاسپارد به‌پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاسپێراو 30 ڕۆژی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی دواتر له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌یان پێده‌درێت و سوێندی یاسایی ده‌خۆن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار