خامنەیی: شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران روونادات

گەلی ئێران رێگای پشودرێژی هەڵدەبژێرن


شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، خۆڕاگر دەبین و شەڕ روونادات، دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکاش رەتدەکاتەوە و ده‌شڵێت: وەک ژەهرە، گەلی ئێران رێگای پشودرێژی هەڵدەبژێرن و بەرەنگاری سزاکانی ئەریکا دەبێتەوە.

عه‌لی‌ خامنه‌یی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا روونادات و به‌رگریكردنیش بژارده‌ی كۆتایی گه‌لی‌ ئێران و هیچ گفتوگۆیه‌كیش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكادا ناكه‌ین.

خامنه‌یی له‌كاتی پێشوازیكردن له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، هۆكاری‌ گفتوگۆنه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا شیكرده‌وه‌ و گوتی هیچ جه‌نگێك روونادات، بژارده‌ی كۆتایی گه‌لی‌ ئێران بریتیه‌ له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌م ململانیه‌ش ده‌بێته‌وه‌ هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا.

رابه‌ری شۆڕسی ئیسلامی ئێران گوتیشی، ئه‌م ململانێیه‌ی هه‌یه‌ سه‌ربازی نییه‌، بۆیه‌ هیچ جه‌نگێك روونادات و ئێمه‌ش هیوای جه‌نگ ناخوازین و ئه‌مریكیه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌زانن هیواخوازی جه‌نگ نین، ئه‌مه‌ ململانێی ئیراده‌یه‌، ئیراده‌ی ئێمه‌ به‌هێزتره‌ و پشت به‌ خودا ده‌به‌ستین.

خامنه‌یی گوتیشی: گەلی ئێران رێگای پشودرێژی هەڵدەبژێرن و بەرەنگاری سزاکانی ئەریکا دەبێتەوە.

و: سامان زاهیر