توركیا گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئه‌نجامده‌دات

لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست


ئەمڕۆ دووشەممە هێزە دەریاییەكانی توركیا گەورەترین مانۆڕی سەربازیان لە ژێر ناوی دێنیز كوردو (گورگی دەریا) لە دەریاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكرد.

رۆژنامەی حورییەتی توركیا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە هێزە دەریاییەكانی توركیا دەستیانكردووە بە ئەنجامدانی گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە دەریاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و وا بڕیارە ئەو چالاكیە تا بەرواری 25ی ئایار بەردەوامبێت و
131 كەشتی جەنگی و 57 فڕۆكەی جەنگی و 33 هەلیكۆپتەر بەشداریدەكەن.
 
فەرماندەی گشتی هێزە دەریاییەكانی توركیا رایگەیاندووە، لەمیانی ئەو مانۆڕە سەربازیە لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست 131 كەشتی جەنگی و 57 فڕۆكەی جەنگی و 33 هەلیكۆپتەر بەشداریدەكەن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە نماشی هێرشی دەریا بە دەریا و كردنە ئامانجی وشكانی لە دەریاوە دەكرێن.

پ: سامان زاهیر