رۆبن ڤان پێرسی وازی هێنا

لەتەمەنی 35 ساڵیدا بەیەكجاری وازی لەیاریكردن هێنا


یاریزانی هۆڵەندی رۆبن ڤان پێرسی بڕیاریدا بەیەكجاری واز لەیاریكردن بهێنێت ، ڤان پێرسی لە ژیانی وەرزشیدا بۆ یانەكانی فاینۆرد - ئەرسنال - مان یونایتد - فەنەربەخچە - فاینۆرد یاری كردووە ، لەكاروانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەكان 590 یاری ئەنجامداوە و 272 گۆڵی تۆماركردووە ، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەنداش 102 یاری ئەنجامداوە و 50 گۆڵی تۆماركردووە ، گرنگترین نازناوەكانی پریمەرلیگ بوو لەگەڵ مان یونایتد لە وەرزی 2012-2013 و جامی ئینگلتەرا لەگەڵ ئەرسنال لە وەرزی 2004-2005 ، دوا نازناویشی جامی هۆڵەندا لەگەڵ یانەی فاینۆرد لەوەرزی 2017-2018 ، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەنداش دووەمی مۆندیالی 2010 و سێیەمی مۆندیالی 2014ی بەدەست هێناوە ، لەتەمەنی 35 ساڵیدا بەیەكجاری وازی لەیاریكردن هێنا .


سالار جه‌لال