سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەكرێت

بەردەوامی بەدابەشكردنی مووچە دەدات


دابەشکردنی مووچە بەردەوامی هەیە و سبەی مووچەی وەزارەتێک و چەند دەستەیەک دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئایاری 2019 سەرچاوەیەك  لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندووه‌، وەزارەتی دارایی بەردەوامی بەدابەشكردنی مووچە دەدات و بڕیارە سبەی مووچەی چەند شوینێكی دیكە دابەش ده‌كات.  

ئاماژەی  بەوەشكرد، سبەینێ دووشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون، ئەنجومەنی دادوەری، زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهدان مووچەیان پێدەدرێت.

پ: سامان زاهیر