بڕیارێكى گرنگ له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان

بڕیارێكى گرنگ له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان


له‌نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ ،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان  بڕیاری دا بڕی 15 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كاره‌بای دهۆك و قه‌زای سۆران 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 5 ى 2019 ، بەپێی نووسراوێک كه‌ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ كه‌واژۆی نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتووه‌ ،لەپێناو بەرژەوەندی گشتی رازین بە تەرخانکردنی گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بار زۆری لە پارێزگای دهۆک و قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر بە راکێشانی هێڵی KV 132 بۆ پارێزگای دهۆک بە درێژایی 38 کیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132 KV نێوان وێستگەی (شەقڵاوە - سۆران) بە درێژایی 55 کیلۆمەتر، چونکە بەم هێڵەی هەیە ناتوانن پشکی خۆیان وەک پێویست وەربگرن و لەبەرئەوەی کێشەی کارەبای دهۆک کێشەیەکی ئاڵۆزە، بۆیە رەچاوی ئەم حاڵەتە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا و رێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەپێی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان ژمارە (2) ی ساڵی 2016 

دەقی نووسراوەکەی نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان : 

1