له‌ هۆڵه‌ندا خوانی به‌ربانگی ڕه‌مه‌زان له‌ گۆڕه‌پانی مزگه‌وت به‌ به‌شداری 1400 كه‌س به‌ڕێوه‌چوو

دوای به‌ربانگ نوێژى به‌كۆمه‌ڵیش ئه‌نجامدرا


له‌ خوانێكی به‌ربانگدا كه‌ له‌ شاری ئترێختی هۆڵه‌ندا له‌ گۆڕه‌پانی شار كه‌ وه‌ك "گۆڕه‌پانی مزگه‌وت" ناونراوه‌، خانه‌واده‌ موسڵمانه‌كان و دانیشتوانی هۆڵه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌.

له‌و خوانی به‌ربانگه‌دا كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام له‌لایه‌ن مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌ وه‌قفی ئایینیی سازكرابوو، نزیكه‌ی1400 كه‌س به‌شدارییان كرد.

له‌ خوانه‌كه‌دا دانیشتوانی هۆڵه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و خانه‌واده‌كانیان، په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌نك، سه‌لچوك ئۆزتورك، هێزه‌كانی پۆلیسی ئوترێخت، داواكاری گشتیی، شاره‌وانی و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان به‌شدارییان كرد.

به‌شداربووان دوای ئه‌و بانگه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام درا، رۆژووه‌كانیان شكاند و له‌ مزگه‌وته‌كه‌ نوێژی به‌ كۆمه‌ڵیان كرد.

رۆژی شه‌ممه‌ دووباره‌ خوانێكی به‌ربانگ سازده‌كرێته‌وه‌.


 سه‌رچاوه‌ -AA
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز