ئه‌مریكا 4 فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی بی 52ـی له‌ قه‌ته‌ڕ جێگیر كرد

هه‌فته‌ی رابردووش كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئابراهام لینكۆڵن ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بیی كرا

حكومه‌تی ئه‌مریكا چوار فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی جۆری بی 52ـی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌ قه‌ته‌ڕ جێگیر كرد.

ئه‌م فڕۆكه‌ زه‌به‌لاحانه‌ كه‌ به‌ ترسناكترین فڕۆكه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوبانگیان ده‌ركردووه‌، دوای توندتر بوونی ناكۆكییه‌كانی واشنتن و تاران ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراون.

هه‌فته‌ی رابردووش كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئابراهام لینكۆڵن ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بیی كرا كه‌ دواتر روونبوویه‌وه‌ ئه‌م كه‌شتییه‌ بڕیار بوو به‌گوێره‌ی پلانێكی پێشتر دانراو بگاته‌ ناوچه‌كه‌.

سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری ئه‌م زیادكردنی هێزانه‌ ئه‌گه‌ری هێرشی ئێرانه‌ بۆسه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

 وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی