ئه‌مریكا هۆشداریی ده‌دات به‌ كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕین له‌ گه‌رووی هوڕموز

به‌رپرسانی ئێرانیی: ئه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كانن كه‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

فه‌رمانگه‌ی كه‌شتیوانیی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ گه‌رووی هوڕموز هۆشدارییان پێده‌دات، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م ناوچه‌یه‌ له‌ ئارادایه‌.

ئه‌م دامه‌زراوه‌ ئه‌مریكییه‌ رایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیی كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان و به‌تایبه‌تیی كه‌شتییه‌ نه‌وتكێشه‌كان یان كه‌شتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ده‌ریای سوور یان بابولمه‌نده‌ب یان كه‌نداوی عه‌ره‌بیی بكه‌ن به‌ ئامانج.

هه‌ر به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان حكومه‌تی ئه‌مریكا كه‌شتیی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئابراهام لینكۆڵن و چوار فڕۆكه‌ی بۆمب هاوێژی بی 52ـی له‌ ناوچه‌كانی باشووری كه‌نداوی عه‌ره‌بیی جێگیر كردووه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئێرانیی له‌ هه‌فته‌كانی رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هوڕموزیان كردبوو، به‌ڵام هاوكاتیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ خواستی سه‌ره‌كیی ئه‌وانه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كانن كه‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی