وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق سه‌ردانى یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزادی كرد

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كارو چالاكیه‌كانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد

به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كارو چالاكیه‌كانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، ئه‌حمه‌د عوبێدی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به‌یاوه‌ری دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ر‌زش له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یانه‌كه‌یان له‌ شاری هه‌ولێر كرد

لای خۆیه‌وه‌ دڵزار حمه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد گرنگترین ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق روونكرده‌وه‌، به‌ر له‌ ‌كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ش، ئه‌حمه‌د عوبێدی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق له ‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ستایشی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادی كردو گرنگی كاركردنی هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه‌یی له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی زێتری بزاڤی وه‌رزش له‌ عێراق و ‌هه‌رێمی كوردستان