بزانه‌ ئه‌م وه‌زیره‌ بۆ ده‌ستی ئه‌و مامۆستایه‌ ماچ ده‌كات؟

وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران

مامۆستا ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ به‌ نرخه‌یه‌ ، كه‌چه‌ندین مرۆڤ له‌ ژێرده‌ستی په‌روه‌رده‌ بوون ،كه‌ له‌ دوارۆژ جێپه‌نجه‌یان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان و له‌ نێو داموده‌زگاكانی  حكومه‌ت دیارن.

ڕۆژی 12 ی مانگی گوڵان له‌ ئێران به‌ ڕۆژی مامۆستا ناسراوه‌ و له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕێز له‌م چینه‌ گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌گیرێت.

"ئازه‌ری جه‌هرۆمی" وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران كه‌ به‌ وه‌زیره‌ گه‌نجه‌كه‌ی كابینه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ناسراوه‌، سه‌ردانی مامۆستاكه‌ی خۆیی كردووه‌ و وه‌ك ڕێز و وه‌فایه‌ك ده‌ستی ئه‌و مامۆستایه‌ی ماچ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

داڕشتنه‌وه‌ی / كامران

ktv