هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

له‌ كردنه‌وه‌ی و داخستنی شه‌قامی 100 مه‌تری


هاتوچۆی هه‌ولێر، شۆفێران و هاووڵاتیان، له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی شه‌قامی 100 مه‌تری و  له‌ داخستنی به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قامه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هاتووه‌، سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌ ئه‌مشه‌و5/11/2019 ه‌وه‌ شه‌قامی 100 مه‌تری ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ده‌كه‌ویته‌ نێوان كۆمپانیای جیهان و چوارریانی ئاكار كه‌ پێشتر به‌هۆی كاری دوباره‌ قیركردنه‌وه‌ داخرابوو ده‌كریته‌وه‌.

وه‌له‌هه‌مان كاتدا دیوه‌كه‌ی تری شه‌قامه‌كه‌ داده‌خریت بۆدریژه‌دان به‌كاری قیركردنه‌وه‌
وه‌ شوفێرانی به‌رێز وه‌كو رێگای به‌دیل ده‌توانن شه‌قامی 40 مه‌تری و شه‌قامی نه‌مامگه‌ به‌كاربینن به‌هیوای هاوكاری هه‌موو لایه‌كین.

پ/ سامان زاهیر