له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌واڵێكی گرنگ بڵاوكرایه‌وه‌

وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیری نه‌وت درایه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابڕدرێت


 ئه‌ندامانى لێژنه‌ى دارایی  له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن    دوای هەوڵ و ماندوبونی بێوچانی ئەندامەکوردەکانی لێژنەی دارایی پشکی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە لە یاسای بودجەی ساڵی ۲٠۱۹دا ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە موچەی فەرمانبەران جیاکرایەوە لە پابەندبوونی هەرێم بە رادەست کردنی نەوەتەوە بەکۆمپانیای سۆمۆ ، ئەوەش گرنتی ئەوەی زامن کردوە کە هیچ کەسێک نەتوانیت ئەویاسایەی کە پشکی هەرێمی کوردستانی تیدا جێگیر کراوە و موچەی فەرمانبەرانی تیدا چەسپاوە هەڵوەشێنێتەوە .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە بەوەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بوجە لەدەسەڵاتی هیچ بەرپرسێکی عێراقدا نیە بە وەزیری نەوتیشەوە کەلەم ڕۆژانەدا لێداوانی داوەو ئەوەی لێخوێنراوەتەوە کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا به‌غدادیش پابەند نابیت بە ناردنی پشکی هەرێمەوە 

ئه‌ندامانى كورد له‌لێژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ئەگەر ئەم لێدوانەی وەزیری نەوت راست بێت بۆ پشکی هەرێم یا بۆ ئەو رێژەی زیانەی بەرامبەر ۲٥٠ هەزار بەرمیلەکە دەبڕدرێت ئەوا بەهیچ شیوەیەک ڕاست نییە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، بەهەموان ڕادەگەیەنین دڵنیاتان دەکەینەوەکە نوێنەرەکاتان لەلێژنەی دارایی مکوڕن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز