به‌ڤیدیۆ.. له‌ رووداوێکی هاتوچۆ لە ناسریە 5 برا گیانیان لەدەستدا

دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناشتنی ته‌رمی دایكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌


لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای ناسریە پێنج برا كە لە نێو یەك ئۆتۆمبێلدا بوون گیانیان لەدەستدا.

له‌ رووداوێكی دڵته‌زێندا، پێنج برا به‌هۆی‌ پێكدادانی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ پارێزگای‌ ناسریه‌ له‌ باشوری‌ عیراق گیانیان له‌ده‌ستدا، دوای‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناشتنی ته‌رمی دایكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

روداوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ 11ی‌ ئایار له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری‌ چارچه‌ر له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیدا روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس به‌ میدیا عیراقییه‌كانی‌ راگه‌یاندووه‌، رووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای‌ نێوده‌وڵه‌تی نێوان هه‌ردوو پارێزگای‌ ناسریه‌ و موسه‌ننا رویداوه‌.

گوتیشی، به‌هۆی‌ پێكدادانی‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری‌ چارچه‌ر تانكه‌ری‌ سوته‌مه‌نی‌، پێنج برا كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند، دوای‌ روداوه‌كه‌، ته‌رمی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری‌ كراون و ته‌واوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، دانیشوی پارێزگای‌ به‌سره‌ن.

https://www.youtube.com/watch?v=sRPrhy2j_tk

پ/ سامان زاهیر