ئه‌مڕۆ 1 ملیۆن و 600 هه‌زار تمه‌نی ئێرانى به‌رامبه‌ر به‌ 100 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا

به‌های دراوی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

به‌های دراوی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و دوای زیادكردنی سزاكانی سه‌ر تارانیش ، به‌های تمه‌ن دووچاری داكشانێكی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌  

ئه‌مڕۆ سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ یه‌ك ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار تمه‌ن ، به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌های تمه‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

 دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئێران ڕایگه‌یاند له‌ به‌شێك له‌ پابه‌ندبوونه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كشێته‌وه‌ به‌های تمه‌ن داكشانی زیاتری به‌خۆوه‌ بینیوه‌، له‌ ئێستادا پازده‌ هه‌فته‌ به‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ل ئێران تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌و كات به‌های سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر بوو به‌ چوارسه‌د هه‌زار تمه‌ن.