نرخ بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و ژماره‌ بیانییه‌كان دیاری كرا

وه‌زاره‌تى ناوخۆ تابلۆ به‌ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ژماره‌ بیانییه‌كان ده‌دات


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لە چارەنوسی ئەو ئۆتۆمبێلانە دا كە تا ئێستا بێ‌ سەرەتان‌و لە هیچ  بەڕێوەبەرایەتییەكی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق تۆمار نەكراون، لە ئێستادا لە پارێزگاكانی كوردستاندا دەسوڕێنەوە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ڕۆژی (2/5/2019) دەرچووە‌و تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌و ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی بیانی لە مۆدێلی (1994 تا 2015)، خاوەنەكانیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكانی كوردستان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی تابلۆ‌و بەناوكردنیان، لە بڕیارەكەشدا داشكاندن لەپێدانی ڕسوماتی تۆمار‌و بەناوكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە‌و هەروەها داشكاندن لەپێدانی سزای دواكەوتنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكە كراوە‌و بڕیارەكەش تا ڕۆژی (4/6/2019) بەردەوام دەبێت.

خشتەی نوێی وەرگرتنی ڕسومات‌و پێدانی سزای ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌و هەڵگری تابلۆی بیانی لەكاتی تۆماركردن‌و بەناوكردنی ئۆتۆمبێلەكە لە هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، دوای داشكاندن‌و زیادكردنی پارەی هاوكاری بۆ سندوقی نەخۆشخانەی هیوا بەم شێوەیە دەبێت: 

11


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز