به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ گۆڕانكاری له‌ كه‌شی ناوچه‌كه‌ دروست ده‌بێت

پله‌كانی گه‌رما روو له‌نزمبوونه‌وه‌ ده‌كات و بارانیش له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ ده‌بێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: له‌ ئه‌مڕۆ وه‌ گۆرانكاری دروست ده‌بێت له‌ كه‌شی ناوچه‌كه‌مان .

ده‌شڵێت: ئاسمانی ناوچه‌كه‌مان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و نیمچه‌ هه‌ور پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزم بوونه‌وه‌ ده‌كات و بارانیش له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ ده‌بێت .

بۆ سبه‌ی ئه‌و كه‌شه‌ ناجێگیریه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت ,باران بارین له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بارانیش ته‌رزه‌ بارین ده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ .

له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێریش كه‌مێك بارانی ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ،له‌رۆژی هه‌ینیش له‌ شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌و كه‌شه‌ ناجێگیره‌ كۆتایی دێت .

9910